سلێمانی – ا ه ع یەكێتی نابینایانی سلێمانی بەیانی ئەمرۆ دوو شەممە، بە بۆنەی رۆژی جلوبەرگی كوردی ئاهەنگێكی رێكخست كە چەندین چالاكی جۆراوجۆری لەخۆ گرتبوو. ئامانجی رێكخەرانیش لەو ئاهەنگە كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ئامادەی بوو، گەڕانەوەی هیوا و ژیانە بۆ نابینایان، لە ئاهەنگەكەشدا چەندین خەڵات بەسەر هەر دوو ڕەگەزدا وەك پشتیوانییەك بۆ نابینایان دابەشكران.