عەلاق تەئكید دەكاتەوە لەسەر پەرۆشی حكومەت بۆ یەكێتی و پاراستنی سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عێراق

  • 11-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران تەئكیدیكردەوە لەسەر پەرۆشی حكومەت بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش و پاراستنی ئاشتی و یەكێتی نێوان عێراقییەكان بە هەموو پێكهاتەكان و لەسەرجەم پارێزگاكاندا. لەو بارەیەوە لە بەیاننامەیەكی ئەنجومەنی وەزیران كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە هاتووە، ئەمرۆ یەك شەممە، مەهدی عەلاق لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی كرد لە وەفدێكی ئەنجومەنی دوزحورماتوو كە لەلایەن جاسم محەمەد جەعفەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە سەرۆكایەتی دەكرا. لە بەیاننامەكەدا هاتووە عەلاق تەئكیدیكردوەتەوە لەسەر پەرۆشی حكومەت بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش و پاراستنی ئاشتی و یەكێتی سەرجەم عێراقییەكان بە جیاوازی پێكهاتەكانیان و لەسەرجەم پارێزگاكاندا، ئاماژەی بە ئازایەتی دانیشتوانی دوزخورماتوو و خۆڕاگریشیان كرد لەبەرامبەر تیرۆریستانی داعش لە ماوەی رابردوودا. ماژەی بە گرنگی تیگەیشتنیش كرد لە پێكەوەژیان لە نێوان پێكهاتەكاندا و كاركردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و جێبەجێكردنی داواكاری ئەو هاوڵاتیانەی بەم دواییە ئەو قەزایەیان جێهێشتووە. هەر بە پێی بەیاننامەكە وەفدی میوان چەند داواكارییەكی دانیشتوانی قەزاكەیان سەبارەت بە باشكردنی خزمەتگوزتارییەكان و جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەك خستوەتە بەردەم ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەهەموشیان گرنگتر نەحۆشخانەی قەزاكەیە كە لەسەدا 40ی تەواوكراوە لەگەڵ چەند قوتابخانەیەك كە لەسەدا 60 یان تەواوبوون، لەگەڵ خەمڵاندنی ئەو زیانانەی بە پردەكان كەوتوون كە ئەو قەزایە بە پارێزگای سەڵاحەدینەوە دەبەستنەوە. لای خۆیەوە عەلاق بەڵێنی دا سەرجەم داواكارییەكان بخاتە بەردەم سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە نێویشیاندا ئەو كێشانەی تایبەتن بەچارەسەركدنی كێشە ئیدارییەكانی قەزاكە..