بەغداد – INAـ ویسام ئهلمهلا
سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە، بوونی شۆڕشێكی بنایتانەوە لە هەموو پارێزگاكان راگەیاند و هەروەها تەئكیدیكردەوە: بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی دەتوانرێت پرۆژەكان تەواوبكرێن.
حەیدەر مەجید وتەبێژی سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران دوای سەركەوتنی پلانەكەی بۆ دووبارە ناساندنەوەی پرۆژەكان لە پارێزگای زەیقار، پلانەكەی دەیگوازێتەوە بۆ پارێزگای نەجەفی پیرۆز و دیوانیە بە مەبەستی جێبەجێكردنی هەمان ئامانج.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سكرتارییەتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای دیوانیە و هەروەها وەزارەتەكانی تەندروستی و وەزرش و لاوان كۆبوەوە بۆ پێداچوونەوە بە پرۆژەكانی وەك پرۆژەی نەخۆشخانەی ئوسترالی و یاریگایەك و خوێدنگایەك، هەروەها كاركرا بۆ چارەسەركردنی كێشەی كۆمپانیاكان لە نێوان وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی دارایی.
وتیشی: سكرتاریەتی گشتی لە پارێزگاكانی تر و لەناویاندا لە نەجەفی پیرۆز پلانی پرۆژەكانی دەستپێكردووە، وتیشی: پلانی حكومەتی داهاتوو شۆڕشێكی بیناسازی دەكات لە هەموو پارێزگاكاندا كە ئەویش یەكەمیان درێژەدان بە تەواوكردنی پرۆژەكان و دووەمیان دروستكردنی پرۆژەی نوێیە.
وتیشی: بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی دەتوانرێت پرۆژەكان تەواوبكرێن بە خەرجكردنی بودجە بەپێی بنەمای 1 لەسەر 12، و ئەوە جگە لە یاسای ئاسایشی خۆراك كە ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەرانە، كە دوای پەسەندكردنی پشتگیری لە كەرتی بازرگانی و كشتوكاڵ دەكات.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد