شاخەوان عەبدولڵاه به‌توندی‌ ئیدانه‌ی‌ ئه‌و هێرشە‌ تیرۆریستییه‌ی‌ نزیك پاڵاوگه‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌ولێر ده‌كات

سیاسی
  • 8-04-2022, 04:13
  • +A -A

    بەغداـINA

    شاخەوان عەبدولڵاهـ جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ه‌توندی‌ ئیدانه‌ی‌ ئه‌و هێرشە‌ تیرۆریستییه‌ی‌ نزیك پاڵاوگه‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌ولێر کرد.
    جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا کەکۆپیەک بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەتووە" زۆر به‌توندی‌ ئیدانه‌ی‌ ئه‌و هێرشە‌ تیرۆریستییه‌ی‌ شه‌وی‌ ڕابردو ده‌كات كه‌ به‌ موشه‌كی‌ كاتیۆشا ناوچه‌ جیاجیاكانی‌ قه‌زای‌ خه‌باتی‌ شاری‌ هه‌ولێرو به‌دیاریكراوی‌ نزیك پاڵاوگه‌ی‌ نه‌وتی‌ كۆمپانیای‌ كاری‌ كرده‌ ئامانج، داواشی‌ له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كرد تیرۆریستان ڕاوه‌دوبنێن و مۆڵگه‌كانیان له‌هه‌رشوێنێك بێت له‌ناوببه‌ن، له‌گه‌ڵ پێوێستی‌ گرتنبه‌ری‌ رێكاری‌ ئه‌منی‌ و سه‌ربازی‌ بۆ دانانی‌‌ سنورێك تا ئه‌وكرده‌وه‌ تیرۆریستییانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌.
    دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدولاَ له‌به‌شێكی‌ تری‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ ” هێرشە ‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی‌ دوێنێ‌ بۆ سه‌ر قه‌زای‌ خه‌بات نزیك پالاَوتگه‌ی‌ نه‌وت و پێشتریش بۆردمانكردنی‌ موشه‌كیی‌ ماڵی‌ خاوه‌نكارێكی‌ بواری‌ وزه‌، پوچی‌ ئه‌و بانگه‌شانه‌و تۆمه‌تانه‌ ده‌سه‌لمێنێت له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نی‌ قین له‌دڵ كه‌ بانگه‌شه‌ی‌ بونی‌ چالاكی‌ كه‌سانی‌ بیانی‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر خاكی‌ هه‌ولێر، ئه‌و بەردەوامی ئەو هێرشانە بۆ لێدانه‌ له‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ وزه‌ له‌سه‌رانسه‌ری‌ ولاَت، چونكه‌ بنیاتنانی‌ وزه‌ له‌ عێراق ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ زیان بۆ هه‌ندێك لایه‌نی‌ ناوخۆیی‌ و ده‌ره‌كی‌”.
    ەروەها جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران داوای‌ له‌وانه‌ش كرد كه‌ ئازایه‌تی‌ ئه‌وه‌یان تێدانییه‌ ده‌ستدرێژییه‌ دووباره‌بووه‌كانی‌ سه‌ر هه‌ولێر ئیدانه‌ بكه‌ن، ڕه‌وایه‌تی‌ نه‌ده‌ن به‌و جۆره‌ كرده‌وانه‌ به‌ پاساوی‌ نه‌شیاو، وتیشی‌: ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان په‌یوه‌سته‌ به‌ ئاسایشی‌ عێراق و ، هه‌ر پێشێلكارییه‌ك یاخود دوژمنكارییه‌كی‌ تیرۆرستی‌ بۆ سه‌ر هه‌ولێر یان هه‌ر پارێزگایه‌كی‌ تری‌ عێراق پێشێلكارییه‌ بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری‌ نیشتمانی‌ و ده‌ستبردنه‌ بۆ ئاسایشی‌ وڵات.