پنتاگۆن: بەبڕی 300 ملیۆن دۆلار یارمەتی ئەمنی بۆ ئۆکرانیا تەرخاندەکەن

جیهانی
  • 2-04-2022, 10:15
  • +A -A

    بەدواداچوون ـ INA

    وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند: بڕی 300 ملیۆن دۆلاری تر وەكو یارمەتی ئەمنی بۆ ئۆکرانیا تەرخاندەکەن بۆ بەهێزکردنی توانا بەرگرییەکانی.
    جۆن کیربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا  لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەم بڕیارە پابەندبوونی توندی ئەمریکا بە سەروەریی ئۆکرانیا و یەكێتی خاکەكەی دەردەخات و  بۆ پشتیوانی لە هەوڵە جەنگیەكانێتی دژی ڕووسیا.
    ئاشكراشیكرد: ئەمریكا لەماوەی ئیدارەی جۆو بایدن دا تائێستا  زیاتر لە 2.3 ملیار دۆلار یارمەتی سەربازی داوە بۆ ئۆکرانیا، کە زیاتر لە 1.6 ملیار دۆلاری یارمەتیە سەربازیەكان لە کاتێ شەڕی ڕووسیادابوە.
    وتیشی: پاکێجی یارمەتییە نوێیەکە سیستەمی موشەکی ئاراستەکراوی لەیزەر، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سویچبلید کامیکاز و هەروەها فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سووکی بۆما لەخۆ دەگرێت.
    کیربی رونیكردەوە: ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانی بۆ دیاریكردن و دابینکردنی توانای زیاتر بۆ ئۆکرانیا.


    سەرچاوە: AFP