ئەمریكا: هاوڵاتیەكانمان لەروسیا روبەڕوی دەستگیركردن دەبنەوە

جیهانی
  • 30-03-2022, 10:19
  • +A -A

    بەدواداچوون ـ INA

    ئەمریكا هاوڵاتیانی خۆی لە ڕووسیا ئاگادارکردەوە لەمەترسیی دەستگیرکردنیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ڕووسیاوە، و جارێكی تریش داوای لە هاوڵاتیانی خۆی كرد  گەشت بۆ ئەوە وڵاتە نەکەن و ئەوانەیشی لەوێن دەستبەجێ بەجێیبهێڵن.
    وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: ئەگەری ئەوە هەیە کە هاوڵاتیانی ئەمەریکا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕووسیاوە هەراسان بکرێن، لەوانە روبەڕوی دەستگیرکردن ببنەوە بەهۆی هەڵوێستی واشنتۆنەوە لە داگیرکردنی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.
    ئەم هۆشدارییە لە كاتێكدایە کە بریتنی گرینەر ئەستێرەی تۆپی سەبەتەی ئەمریکا زیاتر لە مانگێکە لە ڕووسیا دەستبەسەرکراوە.
    گومرگی ڕووسیا رایگەیاند: گرینەر لە 17ی شوبات لە فڕۆکەخانەیەکی نزیک مۆسکۆ بە تۆمەتی هەبوونی زەیتی حەشیش لە پاکێجی جگەرەی ئەلیکترۆنی لە جانتاکەیدا دەستگیرکراوە.