بەغداد ـ INA
بانکی ڕافیدەین ڕایدەگەیەنێت: 150 ملیۆن دینار قەرز دەدەنە كەسانی پسپۆڕی تەندروستی بۆ چالاکییەکان و پەرەپێدانی پڕۆژەکانیان.
بانكی رافدەین ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: بڕیاردراوە تا بەرزترین بڕ كە 150 ملیۆن دینارە وەكو قەرز بدرێتە كەسانی پسپۆڕی تەندروستی وەك (پزیشک، پزیشکی ددان، ڤێتێرنەری، دەرمانساز، خاوەنی تاقیگە، کیمیاویین، تەکنیکە پزیشکییەکان، پسپۆڕە خانەنشینەکان).
راشیگەیاند: بانکەکە ڕێنماییەکانی قەرزەکەی دەرکردوە بەپێی ئەو دابەشکردنە داراییەی کە لە 25 ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات بۆ 50 ملیۆن دینار و ماوەی دانەوەی قەرزەکەش 5 ساڵە. هەروەها لە 50 ملیۆن دینارەوە تا 150 ملیۆن دینار قەرز دەرێت، ماوەی دانەوەی قەرزەكەش بە 8 ساڵ دەبێت.