ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بەدۆخی مرۆیی ئۆكرانیا كۆدەبێتەوە

جیهانی
  • 5-03-2022, 08:10
  • +A -A

    بەدواداچون ـ INA
    سەرچاوە دیبلۆماسییەکان ڕایانگەیاند: ڕۆژی دووشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر داوای ئەمریکاو ئەلبانیا جارێکی تر کۆبوونەوەیەكی بە پەلە ئەنجامدەدات بۆ تاوتوێکردنی ئەو قەیرانە مرۆییەی کە بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕوسیاوە لەئۆکراینا دروستبووە.
    ئەم کۆبوونەوەیە دوای راوێژی داخراوی نێوان 15 ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر داوای مەکسیک و فەرەنسا بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژە بڕیارێکی گونجاو ئەنجامدەدرێت، ئەم راوێژانە لەلایەن مەکسیک و فەرەنساوە پێشنیارکراون کە لەپشت ڕەشنووسی بڕیارەکەوەن و داوای کۆتاییهێنان بەکردەوەی سەربازی دەکەن لەئۆکراینا و هەروەها داوای ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان و پاراستنی هاووڵاتیان دەكەن.
    بەڵام دیبلۆماتکارێکی تر رایگەیاند: ئەم ڕەشنووسە ڕووبەڕووی ئاستەنگی بۆتەوە بەتایبەتی لەلایەن ئەمریکاوە کە هۆشداریدا لەوەی کە پشتگیری پڕۆژەیەکی لەو شێوەیە ناکات، بە مەرجێك پشتیوای دەكات بەڕوونی ڕایبگەیەنێ کە ڕوسیا بۆتە هۆی قەیرانی مرۆیی لە ئۆكرانیا.