بەرگری شارستانی وردەكاری ئاگركەوتنەوەی باڵەخانە بازرگانیەكەی ناوەڕاستی بەغداد بڵاودەکاتەوە

ناوخۆ
  • 2-03-2022, 09:30
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
     تیمەكانی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ چوارشەممە وردەكاری ئاگرێك كە لە ناو بینایەكی بازرگانیدا لە ناوەڕاستی بەغدا كەوتبوو راگەیاند.
    بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند: تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیان چوار كرێكار ڕزگار بكەن لە بینایەكی بازرگانی  کە پێنج كۆگای سوتاوە لە  ناوچەی ئەلكەرادە لە شەقامی ئەبونەواس لە ناوەڕاستی بەغدا،تیمەكانی ئاگركوژێنەوە و ڕزگاركردن و ئامبولانس بۆ شوێنی ڕووداوەكە ئاگاداركرانەوە لە بەیانامەکەدا هاتووە: "جگە لە پاڵدانی چەرخی پەیژە كە بۆ بینا باڵاكان تەرخان كراوە و لە چەند تەوەرێكەوە بۆ گەیشتن بە حەشارگەی كرێكاران، بۆ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردن لە سەرەوەی بامەكەی بیناكە، هاوكات لەگەڵ كپكردنی سوتێنەرەكانی بیناكە و هەروەها دەنگی تەقینەوەی تانكی سووتەمەنی كە پێشتر كۆگای سوتەمەنی بوو لەباڵەخانەكە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: لە ئەنجامدا بەرگری شارستانی داوای لێكۆڵینەوە لە بنكەی پۆلیسی بەرپرسی ناوچەی جوگرافی كرد، بە پێی ڕاپۆرتی پسپۆڕی دادوەری بۆ دیاریكردنی هۆكارەكانی ئاگرەكە لە سەرەتادا.