به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبه‌ران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكره‌وه،ئاواره‌كانى كه‌مپه‌كان ده‌نگى خۆیان ده‌ده‌ن به‌سه‌رپه‌رشتى نێوده‌وڵه‌تى.
عه‌لى عه‌باس به‌ڕێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى كاروبارى لقه‌كان له‌وه‌زاره‌تى كۆچ،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌ته‌كه‌ى بایه‌خ به‌بابه‌تى هه‌ڵبژاردنى ئاواره‌كان له‌كه‌مپه‌كان ده‌دات،وچه‌ندین نووسراو ولیژنه‌ى هاوبه‌ش نێوان كۆمسیۆن ووه‌زاره‌تى كۆچ هه‌ن له‌میان لقه‌كانى به‌تایبه‌ت له‌هه‌رێمى كوردستان".
عه‌باس وتیشى"وێستگه‌كانى هه‌ڵبژاردن كه‌بۆ ئاواره‌كان ته‌رخانكراوه بریتییه له‌كه‌مپه‌كانى دهۆك به‌ڕێژه‌ى 24 ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردن له‌نێو كه‌مپه‌كان،وناوه‌ندى هه‌ڵبژاردن له‌نزیك كه‌مپه‌كانى سلێمانى".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هه‌وڵێك هه‌یه بۆ دانانى ناوه‌نده‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌نێو كه‌مپه‌كان به‌هۆى ئاڵۆزى هاتوچۆكردنى خێزانه ئاواره‌كان له‌كه‌مپه‌كانه‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانى هه‌ڵبژاردن"،دووپاتیشیكرده‌وه"ڕه‌زامه‌ندییه‌كى سه‌ره‌تایی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته".
ڕایشیگه‌یاند"هه‌ندێك گرفت هه‌ن به‌هۆى داخڵكردنى داتاكان له‌ڕێگاى تیمه گه‌ڕۆكه‌كانى كۆمسیۆن كه‌كارته‌كانى بایۆمه‌تریان نوێكرده‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى ناوچه‌كان ئه‌مه‌یش ده‌نگده‌رى ئاواره‌بوو ناچار ده‌كات كه‌مپه‌كه‌ى به‌جێبهێڵیت وده‌نگ له‌ناوچه‌كه‌ى خۆى بدات به‌تایبه‌ت ئاواره‌كانى دانیشتووى نه‌ینه‌وا".
دووپاتیشیكرده‌وه"وه‌زاره‌تى كۆچ نووسراوى پێشكه‌شكرد به‌پێویستى ئاسانكردنى ئه‌م ئه‌ركه وداواكردنى ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته به‌ڵام وادیاره كۆمسیۆن یه‌كلایكردۆته‌وه به‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته ناكرێت بگۆڕدرێت به‌هۆى سیسته‌مى هه‌ڵبژاردن".
ئاماژه‌یشیدا"زۆربه‌ى دانیشتوانى كه‌مپه‌كان ده‌نگى خۆیان ده‌ده‌ن به‌سه‌په‌رشتى نێوده‌وڵه‌تى"،ڕوونیشیكرده‌وه"ڕۆڵى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى له‌ماوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ته‌نها ئاسانكردنى ئه‌ركى كۆمسیۆن ده‌بێت".
له‌باره‌ى ئاواره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپه‌كان،عه‌باس وتى"ئاواره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپه‌كان داتاكانیان نوێكراوه‌ته‌وه وناوه‌ندى هه‌ڵبژاردنیان بۆ ته‌رخانكراوه له‌هه‌ریه‌كه له‌هه‌ولێر ودهۆك وسلێمانى،وبژارده‌یش بۆ ده‌نگده‌ره له‌ڕۆژى ده‌نگدان ده‌نگى خۆى بدات چونكه مافێكى ده‌ستووریه".
هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌ده‌ى ئوكتۆبه‌رى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.