بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار،ئهمڕۆ دووشهممه،جەختی کردەوە لەپێویستی پاراستنی ئاستی زانستی خوێندن و گرنگی دابینکردنی پێداویستی مامۆستایان و خوێندکاران.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سەرۆک کۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویکردەوە"سەرۆك کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە نەبیل کازم عەبدولساحب، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی".
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەپێویستی پاراستنی ئاستی زانستی و سەربەخۆی بڕیاری زانکۆکان و پشتیوانیکردن لە زانست و رۆشنبیری و فراوانکردنی بەپێی پێشکەوتنەکانی سەردەم و گرنگی دابینکردنی پێداویستی مامۆستایان و خوێندکاران و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان.
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ئەوەشی خستەڕو کە زانکۆکانی عێراق ناوبانگێکی باشیان هەیە لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، سەرەڕای ئەو گرفتانەی کە لە رابردودا روبەڕوی بوەتەوە، بۆیە گرنگە ھەماھەنگی و هاوکاری زانکۆکانی عێراق و زانکۆکانی جیھان بەھێز بکرێت، ھەروەھا سود وەرگیرێت لە شارەزایی نێودەوڵەتی لەپێناو ئەوەی زانکۆکانی عێراق بگەنە ئاست زانکۆکانی جیھان لە گشت رویەکەوە.
لای خۆیەوە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سوپاسی رێنماییەکانی سەرۆک کۆماری کرد و پلان و کارەکانی وەزارەت و گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی خوێندنی وڵاتی خستنەروو.