بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمار وشى چین پینگ،ئهمرۆ چوارشهممه،پێنج دۆسییهیان تاوتوێكرد لهنێویشیاندا زیادکردنی کورسی خوێندن بۆ خوێندکارانی عێراق لە زانکۆکانی چین.
سەرۆکایەتی کۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، بڵاویکردەوە،"بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شی جین پینگ، سەرۆکی چین ئەنجامدا"،ڕوونیشیكردهوه"سەرۆک كۆمار پیرۆزبایی لە سەرۆکی چین کرد بەبۆنەی 100هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی شیوعی چین".
وتیشى" ھەردوولابەگرنگییەوە باس پەیوەندییە مێژوییەکانی نێوان هەردو وڵات و گرنگی فراوانکردنی ھەماھەنگی هاوبەش لە بوارەکانی ئابوری و بازرگانی و پیشەسازی و رۆڵی کۆمپانیا گەورەکانی چین کرد لە دوبارە بونیادنانەوەی عێراق، بەتایبەتی ژێرخانی ئابوری و وزە و نەوت، بە جۆرێک خزمەت بە ھەردو گەلی دۆست بکات.
ھاوکات جەختکرایەوە لەگرنگی پتەوکردنی هاریکاری کەلتووری نێوان هەردو وڵات و زیادکردنی کورسی خوێندن بۆ خوێندکارانی عێراق لە زانکۆکانی چین، ھەروەھا دوپاتکرایەوە لە رۆڵی چین بۆ هاوکاریکردنی عێراق بۆ بەرنگاربونەوەی پەتای کۆرۆنا بەناردنی ڤاکسین و شارەزایان بۆ یارمەتیدانی کارمەندانی تەندروستی عێراق.
ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کرا و سەرۆک بەرهەم دوپاتیکردەوە لەگرنگی کارکردن و هەماهەنگی بۆ کۆتای ھێنان بەقەیرانەکان و هێورکردنەوەی باگرژییەکان، ھاوکات ئاماژەیکرد بەوەی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق بنەمایەکی گرنگی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیە.