به‌غدا-اه‌ع
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئاگر له‌هۆتێلێكی پارێزگای كه‌ربه‌لا كه‌وته‌وه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی توانیان، 200 كه‌س رزگاربكه‌ن كه له هۆتێله‌كه گیریانخواردبو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی كه‌ربه‌لا لەراگەیەندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"له‌گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری پارێزگای كه‌ربه‌لا، ئاگر له‌نهۆمی چواره‌می هۆتێلێك كه‌وته‌وه، 200 كه‌س كه كاری كارگێڕی هۆتێله‌كه‌یان ده‌كرد، به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه گیریانخوارد".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو" تیمه‌كانیان توانیویانه له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌وهۆیه‌وه له هۆتێله‌كه گیریانخواردبو، رزگار بكرێن و رێگریش بكرێت، له‌وه‌ی ئاگره‌كه بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی هۆتێله‌كه و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ته‌شه‌نه‌بسه‌نێت".
باسی له‌وه‌شكرد" تا ئێستا هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن له ده‌ستنیشانكردنی هۆكاری ڕوداوه‌كه، به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه بۆ ته‌زوی كاره‌با ده‌گه‌ڕێته‌وه".