وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌: 308هاوڵاتی دیكه‌ی عێراقی له‌ هیندستان به‌فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت راسته‌وخۆ گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌

ناوخۆ
  • 17-05-2021, 21:53
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، رایگه‌یاند، 308  هاوڵاتی دیكه‌ی عێراقی كه‌ له‌ هیندستان گیریانخواردبو، به‌فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت راسته‌وخۆ گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ به‌غدا.
    كفاح حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هێڵی ئاسمانی گشتی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند، به‌ پشت به‌ستن به‌ راسپارده‌ی ناسر حسێن به‌نده‌ر شبلی وه‌زیری گواستنه‌وه‌، دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داوای عێراقییه‌كان له‌ هیندستان و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمی له‌ لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی، به‌ هه‌ماهه‌نگیه‌كی باڵا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ هیندستان به‌ ئامانجی ئاسانكاری بۆ دوباره‌ گه‌ڕِانه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیه‌ عێراقیانه‌ی كه‌ به‌ده‌ست بارودۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی مه‌ترسیداری كۆرۆناوه‌ ده‌ناڵێنن، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ گه‌شتێكیان به‌سه‌ركه‌وتویی ئه‌نجامدا. 
    وتیشی" ئه‌مڕۆ 308هاوڵاتی دیكه‌یان له‌ هیندستانه‌وه‌ گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ به‌غدا، سه‌رجه‌میشیان بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ دوای ئه‌نجامدانی پشكنین، كه‌ره‌نتین ده‌كرێن و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقه‌وه‌ چاودێری ده‌كرێن".