نێچیرڤان بارزانى بە بۆنەی رۆژی جیهانی پێکەوە ژیان وئاشتی پەیامێك بڵاودەکاتەوە

سیاسی
  • 16-05-2021, 11:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان  له‌رۆژی جیهانی پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.
    نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم لە پەیامێکدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ ئاماژە بەوەكرد" له‌ ڕۆژى جیهانیى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌دا، پشتگیریمان بۆ ‌ پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتى لە سەرتاسەری جیھان دووپات دەکەینەوە".
    بارزانی دەشڵێت، داواكارین هه‌رچى كێشه‌ و ناكۆكییه‌، ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن. كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هەرێم  بۆ هه‌میشه‌ به‌ لانه‌ى پێكه‌وه‌ژیان، ته‌بایى و ئاشتى بمێنێته‌وه‌.