حه‌داد له‌په‌یامى پیرۆزبایی كرێكاران:ئه‌ركى گه‌وره‌ى ئێوه‌ به‌شدار ده‌بێت له‌بونیاتنان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌

سیاسی
  • 1-05-2021, 16:05
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،بروسكه‌یه‌كى پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ى یه‌كێتى گشتى كرێكاران وكرێكاران به‌گشتى كرد به‌بۆنه‌ ڕۆژى جیهانى كرێكاران.
    حه‌داد بروسكه‌كه‌ى كه‌نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى بڵاویكرده‌وه‌ وده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"وڵات شانازى به‌كرێكاران ده‌كات له‌به‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ گه‌وره‌یه‌ى پێشكه‌شى ده‌كه‌ن"،سڵاوورێزى ئاڕاسته‌ى"ده‌ستى كرێكاران كرد كه‌به‌شدارن له‌بونیاتنان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ به‌ماندوونه‌ناسى ودڵسۆزانه‌".
    حه‌داد گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ى چینى كرێكاران كرد وڕایگه‌یاند،كرێكاران ناونیشانى قوربانیدان وماندوونه‌ناس وخه‌باتن له‌پێناو ئازادى ودادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى،هیواى سه‌ركه‌وتن وپێشكه‌وتنیان بۆ خواست له‌سه‌ر ئاستى پێشه‌كانیان.
    حه‌داد ئاماژه‌یشى به‌"پێویستى ده‌سته‌به‌ركردنى مافى ئه‌م چینه‌ كرده‌وه‌ له‌ڕێگا یاسا وبڕیاره‌كانى حكومه‌ت ودابینكردنى ژیانێكى شكۆمه‌ند بۆ خۆیان وخانه‌واده‌یان،به‌تایبه‌ت فه‌راهه‌مكردنى یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى خانه‌نشینى وده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى كرێكاران ژماره‌39ى ساڵى71 به‌ شێوازێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى كرێكاران بێت وته‌واوى مافه‌كانیان به‌دیبهێنێت"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌"له‌پێویستى پابه‌ندبوونى ده‌زگاكان وفه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت به‌پشتیوانیكردنى ده‌ستى كار وخاوه‌ن كرێى ڕۆژانه‌ وچاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان،وپته‌وكردنى ڕۆڵیان له‌پێناو تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌ وبونیاتنانى نیشتمان بۆ ئه‌وه‌ى خێر وگه‌شه‌پێدان به‌رقه‌رار بێت".