به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی له سه‌رۆكی سوریا پێگه‌یشت له‌باره‌ی كاره‌ساته‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب.
د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی له به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا پێگه‌یشت له‌باره‌ی كاره‌ساتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب كه ده‌یان ھاوڵاتی بوونه قوربانی.
له بروسكه‌كه‌دا سه‌رۆكی سوریا پرسه و سه‌ره‌خۆشی قوڵی خۆی گه‌یانده سه‌رۆك به‌رھه‌م و گه‌لی عێراق و داوای كرد په‌روه‌ردگاری میهره‌بان قوربانیان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و ئارامی و سه‌بوری به كه‌سوكاریان ببه‌خشێت و عێراق و گه‌لی عێراقیش له هه‌ر ناخۆشی و نه‌ھامه‌تییه‌ك بپارێزێت.