كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان بانگه‌وازێك ئاڕاسته‌ى هاوپه‌یمانێتى وپارته‌كان ده‌كات

سیاسی
  • 27-04-2021, 13:23
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،بانگه‌وازێك ئاڕاسته‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌ سیاسى وپارت وپاڵێوراوه‌كان كرد بۆ تۆماركردنى خۆیان تاوه‌كو به‌روارى یه‌كى ئایار،ئاماژه‌یشیدا له‌هه‌نگاوه‌كانى به‌رده‌وامه‌ به‌پێى خشته‌ى كاته‌كانى كردارى كه‌گۆڕانكارى تیایدا ناكرێت.
    ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"له‌كاتێكدا كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ى واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌10تشرینى یه‌كه‌مى 2021 یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ وناگۆڕدرێت،داوا له‌هاوپه‌یمانێتییه‌ سیاسی وپارت وپاڵێوراوه‌كانیش ده‌كه‌ین سوود له‌م كات وه‌ربگرن كه‌ماوه‌ بۆ پێشوازیكردن له‌تۆماركردنى هاوپه‌یمانێتییه‌ سیاسی ولیستى پاڵێوراوه‌كان له‌دوا واده‌ى خۆیدا له‌یه‌كى ئایار".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"هه‌نگاو وئاماده‌كارییه‌كانى به‌رده‌وامه‌ به‌پێى خشته‌ى كاته‌كانى كردارى كه‌ گۆڕانكارى له‌قۆناغه‌كانى ناكرێت،بۆگه‌یشتن به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێك جێى متمانه‌ى شه‌قامى عێراقى وهێزه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێت كه‌چاوه‌ڕوانیان ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كى كارا به‌شدارى ڕووداوى چاوه‌ڕوانكراوى هه‌ڵبژاردنه‌كان بن،له‌به‌ر گرنگى هه‌لّبژاردنه‌كانى داهاتوو بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌قامگیرى ونوێنه‌رایه‌تى كردنى خواستى ده‌نگده‌ران له‌ڕێگاى سندووقه‌كانى ده‌نگدانه‌وه‌".