به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، په‌یامی سه‌ره‌خۆشی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیاوه، پێگه‌یشت له‌باره‌ی روداوه تراژیدیاكه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،"به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ده‌ستگه‌یشتوه، له‌باره‌ی روداوه تراژیدیاكه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له به‌غدا كه به‌هۆی سوتانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌وه، ده‌یان كه‌س بونه قوربانی.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سه‌رۆكی توركیا به‌ناوی خۆی و گه‌لی وڵاته‌كه‌یه‌وه، پرسه و ماته‌مینی ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق كردوه، به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته ئازاربه‌خشه‌وه كه به‌سه‌ر گه‌لی عێراق هاتوه، هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆك به‌رهه‌مه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كه‌سوكاری قوربانیه‌كان كردوه و هیوای چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ی بۆ برینداره‌كانیش خواستوه.
له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا داوای پارێزراوبونی بۆ گه‌لی عێراق كردوه، له‌هه‌مو ناخۆشی و نه‌هامه‌تیه‌ك و هیوای خێر و ئاشتی بۆ خواستوه.