شانه‌ی قه‌یرانه‌كان ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ جه‌ژنی ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ته‌واوه‌تى ڕابگه‌ێنرێت

سیاسی
  • 26-04-2021, 20:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى قه‌یرامى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،پێشبینى كرد له‌ئه‌گه‌رى سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌ی جه‌ژن دواى له‌ كۆتایی هاتنى مانگى ڕه‌مه‌زان.
    په‌رله‌مانتار جه‌واد موسه‌وى بڕیارده‌رى لیژنه‌ى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوه‌تى هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌ندرێت له‌گه‌ڵ هاتنى جه‌ژن وپاشان پێداچوونه‌وه‌ به‌بابه‌تى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ بكرێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنى ته‌واوى ئامارى په‌تاى كۆرۆنا".
    وتیشى"ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ ڕێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ  له‌دواى پشووى جه‌ژن كه‌مبكرێنه‌وه‌".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ڕۆڵى هه‌بوو له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى توشبووان چونكه‌ ئێمه‌ پێشبینیمان كردبوو ڕێژه‌ى توشبووان زیاتر بێت بۆ سه‌رووى 10 هه‌زار توشبوو له‌ڕۆژێكدا".
    پێشووتریش لیژنه‌ى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى بڕیاریدا به‌سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى له‌مانگى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز بۆ رۆژانى هه‌ینى وشه‌ممه‌،له‌گه‌ل قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمچه‌یی بۆ ڕۆژانى دیكه‌ى هه‌فته‌ له‌كاتژمێر 8ى شه‌و تاوه‌كو پێنجى به‌ره‌به‌یان".