دارایی نوێنه‌رایه‌تى:گوژمه‌ى گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمه‌كان له‌بوودجه‌ دوو هێنده‌ زیادكراوه‌

سیاسی
  • 26-04-2021, 17:25
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ورده‌كارى كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى پارێزگاره‌كان به‌ئاماده‌بوونى حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مان ئاشكراكرد،ودووپاتیشیكرده‌وه‌ گوژمه‌ى گه‌شه‌پێدانى پارێزگاو هه‌رێمه‌كان له‌بوودجه‌ى 2021 دوو هێنده‌ زیادكراوه‌.
    په‌رله‌مانتار ماجید وائیلى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كان له‌پێناو چاوخشاندنه‌وه‌ بووه‌ به‌پلانى وه‌به‌رهێنانى پارێزگاكان وگوژمه‌ى پرۆژه‌ به‌رده‌وام ونوێیه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"لیژنه‌كه‌ به‌پێى یاساى بوودجه‌ گوژمه‌ى دارایی بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ ته‌رخانكردووه‌ كه‌ڕێژه‌ى جێبه‌جێكردنیان به‌رزه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ژماره‌یه‌كى زۆر ئه‌و پرۆژانه‌ى ئه‌كتیڤ ده‌بن،له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنى پرۆژه‌ ستراتیژى وگرنگه‌كان له‌بایه‌خێكى ته‌واوى هه‌یه‌".
    ئاماژه‌یشیدا"گوژمه‌ى زیادكراو كه‌لیژنه‌ى دارایی بۆ پارێزگاكان دایناوه‌ بۆ پرۆژه‌ نوێیه‌كانه‌ كه‌ده‌بێت دابه‌شبكرێت به‌پێى گرنگى وستراتیژییه‌تى ژماره‌ى دانیشتوان له‌نێو پارێزگاكه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"پلانى گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمه‌كان جێى گرنگییه‌كى زۆره‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دارایی چونكه‌ ئه‌م گوژمه‌یه‌ بۆ پرۆژه‌كانى پارێزگاكه‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ دابینكردنى هه‌لى كار وكه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى هه‌ژارى وبێكارى".
    وتیشى"پرۆژه‌ نوێیه‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر جووڵه‌ى ئابوورى له‌پارێزگاكه‌ كه‌له‌ڕووى ئابوورى گه‌شه‌سه‌ندوو وپێشكه‌وتوو ده‌بێت"،ئه‌وه‌یشى وت"گوژمه‌ى گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمه‌كان له‌بوودجه‌دا دوو ترلیۆن دینار بوو به‌ڵام لیژنه‌كه‌ به‌په‌رۆش بوو بۆ ئه‌وه‌ى دووهێنده‌ زیادبكرێت به‌مه‌یش بووه‌ 4ترلیۆن دینار،وهه‌روه‌ها ترلیۆنێكى تر زیاركرا بۆ پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانى نوێ".