به‌غدا-اه‌ع
نه‌جم جبوری پارێزگارى نه‌ینه‌وا ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ئاشكرایكرد له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا پرۆژه وه‌زاره‌ته‌كان له‌پارێزگاكه پهككهوتوون.
جبورى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كۆبوونه‌وه‌ى پارێزگاره‌كان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى بۆ ئاڵوگۆڕى دیدوبۆچوونهكان سازكراوه به‌مه‌به‌ستى په‌له‌كردنى له‌جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كان له‌شار وشارۆچكه‌كان"،جه‌ختیشیكرده‌وه له"پێویستى به‌رزكردنه‌وه‌ى گوژمه‌ى دارایی پرۆژه‌كان بۆ وردبینیكردنیان له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دارایی وبه‌پێى ستهملێكراوى وڕێژه‌ى دانیشتوان وله‌دواى ئه‌وى بۆ وه‌زاره‌تى پلاندانان به‌رزبكرێته‌وه".
وتیشى"ئه‌و پرۆژانه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه جێبه‌جێده‌كرێن پهككهوتوون"،ڕوونیشیكرده‌وه"بوودجه مافى به‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا نه‌داوه".
ئاماژه‌یشیدا"لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆك وه‌زیران دروستكراوه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى موسڵ وگوژمهكانى جیاوازه له‌وه‌ى لهبوودجهدا هاتووه"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و هێڵانه‌ى پارێزگاكه له‌سه‌رى ده‌ڕوات".
ڕایشیگه‌یاند"پارێزگاى نه‌ینه‌وا پێویستى به‌گوژمه‌ى زۆره،بۆیه ده‌بێت وبه‌رهێنان بكرێت".