سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ئه‌نبار سوێندى یاسایی خوارد

سیاسی
  • 26-04-2021, 11:19
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ئه‌نبار له‌به‌رده‌م فایه‌ق زیدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى سوێندى یاسایی خواردووه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"حه‌مید نورى بدێوى سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى فیدڕاڵى ئه‌نبار له‌به‌رده‌م فایه‌ق زیدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى وبه‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى وسه‌رۆكى ده‌زگاى داواكارى گشتى  وسه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتیارى دادوه‌رى سوێندى یاسایی خواردووه‌".
    وتیشى"ئاماده‌بووانى پیرۆزباییان له‌سه‌رۆكى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ئه‌نبار كردووه‌ له‌مه‌ڕ ده‌ستنیشانكردنى بۆ ئه‌م پۆسته‌".