مه‌سجدى:ئاگره‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب كه‌لێنێكى گه‌وره‌ى له‌دڵمان دروستكرد

سیاسی
  • 25-04-2021, 14:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئێرج مه‌سجدى باڵیۆزى ئێران له‌عێراق،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،سه‌ره‌خۆشى له‌كه‌سوكارى قوربانیانى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب كرد وهیواى زوو چاكبوونه‌وه‌یشى بۆ برینداران خواست.
    مه‌سجدى له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌و ئاگره‌ خه‌مناكه‌ كه‌له‌نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌به‌غدا كه‌وته‌وه‌ وبووه‌ هۆى كوژران وبرینداربوونى ده‌یان هاوڵاتى كه‌لێنێكى گه‌وره‌ى له‌دڵمان دروستكرد".
    وتیشى"سه‌ره‌خۆشى له‌كه‌سوكارى قوربانیانى ڕووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ین وهیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین وداوایش له‌خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌ین قوربانیان به‌ر ڕه‌حمه‌تى خۆى بخات".