به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،له‌دانیشتنى نائاسایی خۆى کارکردنی وەزیری ته‌ندروستى وپارێزگارى به‌غدا وبه‌رێوبه‌رى ته‌ندروستى ره‌سافه هەڵپەسارد و رەوانەی لێکۆڵینەوەیان دەکات، ئەوەش بەهۆی روداوی کەوتنەوەی ئاگر لە نەخۆشخانەی"ئیبن خه‌تیب"
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا کە تایبەت بو بە روداوی کەوتنەوەی ئاگر لە نەخۆشخانەی "ئیبن خه‌تیب" چەندی بڕیارێکی دەرکردوە، لەوانە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ و ئەندامێتی هەریەکە لە وەزیری پلاندانان، وەەزیری داد، سەرۆکی دەستەی نەزاهە، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵ و نوێنەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ئه‌ندامى چاو‌دێر،ئاماژەی بەوەشکردوە، هەروەها بڕیاردراوە بە هەڵپەساردنی کارەکانیان و ئەنجامانی لێکۆڵینەوە لە هەریەکە لە وەزیری تەندروستی و ژینگە، پارێزگاری بەغدا، بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری تەندروستی رەسافە".
هەر بەپێی فەرمانەکە، پێویستە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا لیژنەکە ڕاپۆرتی خۆی پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران بکات و دەتوانن سود لە شارەزای وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی وەربگرن.