به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،سه‌ره‌خۆشى لهكهسوكارى قوربانیانى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب كرد،وداوایشى كرد كه‌سانى كه‌مته‌رخه‌م سزا بدرێن.
سه‌رۆك كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"بهناخێكى خه‌مباره‌وه به‌چڕى چاودێرى ڕووداوى كارهساتبارمان كرد كهڕووبهرووى كه‌سوكارمان بووه‌وه له‌نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌به‌غدا،وهه‌روه‌ها سات به‌سات چاودێرى ڕاپۆرتى په‌یوه‌ست به‌ڕووداوه‌كه‌وه ده‌كه‌ین".
وتیشى"پشتیوانى له‌بڕیاره‌كانى حكومه‌ت وئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كه‌ین به‌پێویستى كردنه‌وه‌ى په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌په‌له له‌هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى رووداوه‌كه وگرتنهبهرى رێوشوێنى پێویست وسزادانى كه‌سانى كه‌مته‌رخه‌م،وچڕكردنهوهى هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى برینداران ئاگره‌كه،هه‌موو ده‌ستى تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى وسه‌رجه‌م خۆبه‌خشان ده‌گووشین لهفریاكهوتنى برینداره‌كان ورزگاركردنیان".
ئاماژه‌یشیدا"ئێمه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى سه‌ره‌خۆشى لهكهسوكارى قوربانیان ده‌كه‌ین ،هاوخه‌مى خۆمانیش بۆ كه‌سوكارى برینداران ده‌ڕده‌بڕین وداواكارین له‌خواى گه‌وره به‌زووترین كات چاكببنه‌وه".