كه‌عبى داوا له‌لیژنه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى ده‌كات په‌له‌بكه‌ن له‌ئاماده‌كردنى یاسا گرنگه‌كان به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندكردنیان

سیاسی
  • 22-04-2021, 14:22
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،داواى له‌لیژنه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى كرد په‌له‌ بكه‌ن له‌ئاماده‌كردنى یاسا گرنگه‌كان به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندكردنیان.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داواى له‌لیژنه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى كردووه‌ په‌له‌بكه‌ن له‌ئاماده‌كردنى یاسا گرنگ وپێشینه‌كان به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندكردنیان".