به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،جه‌ختیكرده‌وه،له‌گرنگی ھه‌ماھه‌نگی كارا نێوان نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و كۆمیسیۆنی ھه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی چاودێرییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر ھه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌نتونیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌نجامدا و سه‌باره‌ت به دوا پێشھات و گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه گفتوگۆیانكرد.
وتیشى"له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، گۆڕانكارییه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عێراق و گرنگی چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و پاراستنی سه‌روه‌ری یاسا، كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی ناوچه‌كه و تێپه‌ڕاندنی ته‌نگژه‌كان له رێگه‌ی گفتوگۆ".
ڕایشیگه‌یاند"جه‌ختیشكرایه‌وه له یه‌كخستنی ھه‌وڵه‌كان له پێناو دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی ھاوبه‌ش، به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا دوپاتكرایه‌وه، ھاوكات ئاماژه به‌وه‌شكرا كه سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عێراق بنه‌مایه‌كی گرنگه بۆ ئاسایش و ئارامی سه‌رجه‌م گه‌لانی ناوچه‌كه.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا"پرسی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تاوتوێكرا، كه بڕیاره له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئاینده ئه‌نجامبدرێت، له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆك به‌رھه‌م جه‌ختیكرده‌وه له‌گرنگی كاری ھاوبه‌ش و ھه‌ماھه‌نگی كارا و جددی له نێوان نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان له پێناو ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و ده‌سته‌به‌ركردنی چاودێرییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر ھه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، به‌و ئامانجه‌ی زامنی به‌شدارییه‌كی به‌رفراوان بكرێت و خه‌ڵك ئازادانه گوزاشت له خواستی ئازادی خۆیان بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك به‌رجه‌سته‌ی بڕیاری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بێت.
لای خۆشیه‌وه، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌گرنگییه‌وه باسی له‌و په‌ره‌سه‌ندنه ئیجابییانه‌ی كرد كه عێراق به‌خۆیه‌وه ده‌بینی، ھه‌روه‌ھا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پاڵپشتی ته‌واوی ھه‌وڵ و كۆششه‌كانی عێراقه له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری، ھه‌روه‌ھا راشیگه‌یاند پشتیوانی له‌و ھه‌وڵانه‌ش ده‌كات كه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاڵینگارییه‌كان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئارادان.