به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ جینین بلاسخارت،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دۆسییه‌ى ئاواره‌كان وشارۆچكه‌ى شه‌نگال وكه‌مپى هۆل تاوتوێكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له‌جینین بلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق".
وتیشى"هه‌ردوولا دۆسییه‌ى ئاواره‌كان وگرنگى كۆتاییهێنان به‌پرسى كه‌مپى سنوورى هۆل به‌شێوه‌یه‌كى كۆتایی".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕایشیگه‌یاند"هه‌روه‌ها ڕه‌وشى گشتى له‌شارۆچكه‌ى شه‌نگال وجه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پێویستى به‌رده‌وامیدان به‌سه‌قامگیرى ئه‌منى وكۆمه‌ڵایه‌تى شارۆچكه‌كه خراوه‌ته‌به‌ر باس".