كازمى جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌په‌رۆشى عێراق بۆ بنیاتنانى په‌یوه‌ندییه‌كى هاوسه‌نگ له‌دراوسێكانى

سیاسی
  • 14-04-2021, 19:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌په‌رۆشى عێراق بۆ بنیاتنانى په‌یوه‌ندییه‌كى هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ دراوسێكانى.
    نوسنیگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،پێشوازیكرد له‌فاتح یه‌ڵدز باڵیۆزى توركیا له‌عێراق به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌كانى"،وتیشى"له‌دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وپته‌وكردنى ڕێكارى هاریكارییه‌كانى له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش وڕێزگرتن له‌سه‌روه‌رى تاوتوێكردووه‌،هه‌روه‌ها گفتوگۆیش كراوه‌ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كى دۆسییه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش".
    وتیشى"كازمى له‌دیداره‌كه‌ جه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌په‌رۆشى عێراق بۆ بنیاتنانى په‌یوه‌ندییه‌كى هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ دراوسێكانى،وپیشتیوانیكردنى سه‌قامگیرى وئاسایشى ناوچه‌كه‌ له‌ڕێگاى په‌یڕه‌وكردنى بنه‌ماى گفتوگۆ وهێوه‌ربوونه‌وه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى زۆربه‌ى كه‌یس ودۆسییه‌كان".