حه‌لبوسى وحه‌كیم گه‌یشتنه‌ ئه‌نبار

سیاسی
  • 10-04-2021, 11:17
  • +A -A

    ئه‌نبار-اه‌ع-ئه‌حمه‌د دلێمى
    و:سۆما جاف

    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وعه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى عێراقیون گه‌یشتنه‌ پارێزگاى ئه‌نبار.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"حه‌لبوسى وعلى فه‌رحان پارێزگارى ئه‌نبار پێشوازیانكرد له‌حه‌كیم كه‌سه‌ردانى پارێزگاكه‌ى كردووه‌ ودیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسان وهاوڵاتیانى پارێزگاكه‌ ده‌كات".
    حه‌كیم ڕایشیگه‌یاند"پارێزگاى ئه‌نبار زۆرترین زیانى به‌ركه‌وت له‌نێو پارێزگاكانى عێراق،به‌ڵام به‌سه‌ربڵندى دژى تیرۆر وه‌ستایه‌وه‌".