په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى:209هه‌زار وانه‌بێژ بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌یانگرێته‌وه‌

سیاسی
  • 6-04-2021, 18:45
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-ویسام مه‌لا
    و:سۆما جاف
    لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى میكانزمى به‌گرێبه‌ستكردنى وانه‌بێژانى بێبه‌رامبه‌ر به‌پێى بڕیارى تایبه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران خسته‌ڕوو،ئاماژه‌یشیدا 209 هه‌زار وانه‌بێژ ئه‌م بڕیاره‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.
    ڕه‌عه‌د مه‌گسوسى ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى وانه‌بێژانى بێبه‌رامبه‌ر بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك زانراون وفه‌رمانى كارگێریان هه‌یه‌ وبه‌رده‌وامن له‌وانه‌ وتنه‌وه‌ له‌ماوه‌ى ساڵانى ڕابردوودا".
    ئاماژه‌یشیدا"سه‌رجه‌م وانه‌بێژان كه‌فه‌رمانى كارگێڕیان هه‌یه‌ بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌یانگرێته‌وه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌و وانه‌بێژانه‌ى فه‌رمانى كارگێڕیان نییه‌ بڕیارى به‌گرێبه‌ستكردن نایانگرێته‌وه‌".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ساڵى خوێندنى 2020 - 2021 وانه‌بێژى تیا نه‌بووه‌ وده‌رگاى فه‌رمانى كارگێڕى نه‌كراوه‌ته‌وه‌،چونكه‌ خوێندنى تیا نه‌بووه‌ به‌هۆى كۆرۆنا"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ساڵانى ڕابردوو هه‌موویان گرێبه‌ستیان بۆ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ پارێزگاكان".
    وتیشى"209 هه‌زار وانه‌بێژ هه‌یه‌ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق جگه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان وهه‌موویان بڕبارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌یانگرێته‌وه‌ وگرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"گوژمه‌ى دارایی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌بوودجه‌ دانراوه‌ به‌بڕى 900 ملیار دینار كه‌خه‌رجییه‌كانى گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ وانه‌بێژان وئه‌وانه‌ى تر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات،پێشبینیشى كرد بۆ هه‌ر وانه‌بێژێك 250هه‌زار دینار مانگانه‌ خه‌رجبكرێت".