وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌:دۆسییه‌ى دامه‌زراندنى وانه‌بێژان په‌یوه‌ندى به‌ئێمه‌وه‌ نییه‌

ناوخۆ
  • 3-04-2021, 20:23
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
    و:سۆما جاف


    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،فه‌رمانى دامه‌زراندنى وانه‌بێژان په‌یوه‌ندى به‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى سه‌ر به‌پارێزگاكانه‌ وهیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌وه‌زاره‌ته‌كه‌وه‌ نییه‌.
    حه‌یده‌ر فاروق وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوبراو بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دۆسییه‌ى وانه‌بێژان ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ به‌رێوبه‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى سه‌ر به‌پارێزگاكه‌،وهه‌ر ڕێوشوێنێك هه‌بێت له‌لایه‌ن پارێزگاكه‌وه‌ ده‌گیرێته‌به‌ر نه‌ك وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌".
    وتیشى"به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كان له‌ڕووى هونه‌رییه‌وه‌ په‌یوه‌ستن به‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه‌ وه‌ك دیاریكردنى ڕۆژى ده‌ستپێكردنى ده‌وام ومیكانزمه‌كانى،وواده‌ى تاقیكردنه‌وه‌كان وپرۆگرامه‌كانى خوێندن"،ئه‌وه‌یشى وت"دامه‌زراندنه‌كان فه‌رمانى كارگێڕى ودارایی په‌یڕه‌وكراوه‌ له‌نێوان پارێزگا ووه‌زاره‌تى دارایی ووه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ په‌یوه‌ندى به‌م پرسه‌وه‌ نییه‌".
    فاروق به‌پێویستیشى زانى ڕێره‌وى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ په‌كنه‌خرێت"،وتیشى"داواى مافه‌كان ده‌بێت ڕه‌وا بێت وكاریگه‌رى نه‌كاته‌ سه‌ر مافى چاره‌نووسى كه‌سانى تر".
    ڕایشیگه‌یاند"وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ له‌په‌یوه‌ندى ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى گشتى په‌روه‌رده‌ بۆ زانینى گرفته‌كان وجیاكردنه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دى به‌هه‌بوونى خۆپیشاندان وگرفتى به‌مشێوه‌یه‌".
    پێشووتریش لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران‌،دووپاتیكرده‌وه‌ بڕى بیمه‌ى وانه‌بێژان بێبه‌رامبه‌ر له‌بوودجه‌ى 2021 دیارى نه‌كراوه‌.
    هۆشیار قه‌ره‌داغى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وانه‌بێژان هۆكارى سه‌ره‌كیین له‌به‌رده‌وامبوونى پرۆسه‌ى فێركارى بۆیه‌ ده‌بێت مافه‌كانیان به‌ده‌ستبهێنن"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"لیژنه‌كه‌ له‌په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامدایه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ وله‌ڕۆژانى داهاتوودا دیدارێك سازده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك بۆ وانه‌بێژان".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"به‌پێى بووجه‌ وانه‌بێژان بیمه‌یه‌كى دارایی وه‌رده‌گرن نه‌ك مووچه‌ى مانگانه‌،وله‌یاساكه‌دا بڕى بیمه‌كه‌ دیارى نه‌كراوه‌ كه‌ده‌درێت به‌وانه‌بێژان".
    پێشووتریش له‌هه‌ردوو پارێزگاى دیوانیه‌ وموسه‌ننا،وانه‌بێژانى بێبه‌رامبه‌ر خۆپیشاندانیان كرد به‌هۆى جێگیرنه‌كردنیان له‌بوودجه‌ى 2021.