كه‌عبى:په‌رله‌مان خوازیاره‌ په‌یوه‌ندى دیبلۆماسى له‌گه‌ڵ ژاپۆن دروستبكات

سیاسی
  • 30-03-2021, 14:38
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،په‌رله‌مان خوازیاره‌ په‌یوه‌ندى دیبلۆماسى له‌گه‌ڵ ژاپۆن دروستبكات.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كه‌عبى پێشوازیكرد له‌كوتارو سۆزۆكى باڵیۆزى ژاپۆن له‌عێراق به‌ئاماده‌بوونى په‌رله‌مانتارعومه‌ر ڕێكانى وپێكه‌وه‌ به‌ره‌وپێشبردنى هاریكارى هاوبه‌ش نێوان هه‌ردوو وڵات وپته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان به‌مه‌به‌ستى سوود گه‌یاندن بۆ گه‌لانى هه‌ردوو وڵات تاوتوێكردووه‌،له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنى چه‌ندین دۆسییه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوولا".
    كه‌عبى"داوایكرد سوود له‌شاره‌زاییه‌كانى ژاپۆن ببینرێت له‌پرۆژه‌كانى گه‌وره‌ى گه‌شه‌پێدان كه‌پێویستى به‌پاره‌داركردن ونه‌خشه‌ وڕاوێژكارى هونه‌رى وئه‌ندازیارییه‌ به‌تایبه‌ت له‌هه‌ردوو كه‌رتى وزه‌ وبه‌نده‌ره‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"عێراق خواستێكى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ بۆ فراوانكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌سه‌ر هه‌موو ئاست وبواره‌كان چ ئابوورى بێت یان ته‌ندروستى،له‌پاڵ فێركارى وڕۆشنبیرى وچه‌ند بوارێكى تر له‌گه‌ڵ ژاپۆن وله‌چوار چێوه‌ى به‌جێ گه‌یاندنى پلانى گه‌شه‌پێدانى گشتگیر".
    جه‌ختیكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راه‌ خوازیاره‌ په‌یوه‌ندى دیبلۆماسى په‌رله‌مانى له‌گه‌ڵ ژاپۆن ونێرده‌ دیبلۆماسییه‌كانى تر له‌عێراق دروستبكات بۆ به‌ره‌وپێشبردن وئاڵوگۆڕى شاره‌زاییه‌كان وبه‌ستنى په‌یوه‌ندییه‌كى هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌مووان بۆ خزمه‌تكردنى سه‌روه‌رى وسه‌قامگیرى وبه‌رژه‌وه‌ندى وڵات"،داوایشكر"پردى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئاستى جه‌ماوه‌رى دروستبكرێت له‌ڕێگاى سازكردنى چالاكییه‌كانى نێو زانكۆكان وله‌سه‌ر ئاستى ڕێكخراوه‌كانیش بۆ پته‌وكردنى متمانه‌ى جه‌ماوه‌رى".
    لاى خۆیه‌وه‌ باڵیۆزى ژاپۆن له‌به‌غدا ستایشى"ئه‌ركى  ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد له‌ده‌ركردنى یاسا گرنگه‌كان،وبه‌وه‌ى ئه‌م ده‌زگایه‌ بنه‌ماى سه‌ره‌كى دیموكراسییه‌ له‌عێراق"،په‌رۆشى خۆیشى ده‌ڕبڕى بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بۆ به‌دیهێنانى خواستى گه‌لى هه‌ردوو وڵات".