كازمى ڕێنماییدا په‌له‌بكرێت له‌جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانى كه‌سوكارى شه‌هیدانى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕان

  • 30-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕێنماییدا په‌له‌بكرێت له‌جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانى كه‌سوكارى شه‌هیدانى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕان.
    نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ده‌ستی ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،پێشوازیكرد له‌ كه‌سوكارى شه‌هیدانى گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران و داوای له‌تیمی كار له‌نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌زگای شه‌هیدان كرد به‌دواداچوون بۆ داواكارییه‌كانیان بكرێت و په‌له‌بكرێت له‌جێبه‌جێ كردنیان".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كازمى ڕایگه‌یاندووه‌:"من باوك وبراى هه‌موو ئه‌و بێ تاوانانه‌م كه‌له‌شه‌قامه‌كانى به‌غدا بوونه‌ قوربانى ئه‌ركی مرۆڤایه‌تی و ئاكارییانه‌مان ئه‌وه‌یه‌ تاوانكاران بدۆزرێنه‌وه‌و به‌سزای ره‌وای خۆیان بگه‌یه‌نرێن". 
    وتیشى،"ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان چاودێرى جموجۆڵى به‌ناو والى عێراق له‌تیرۆرستانى داعش ده‌كه‌ن،وهه‌ر جارێك هه‌وڵمانداوه‌ له‌ناوى بده‌ین توشى گرفت بووینه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌دواى ڕووداوى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕان وپه‌لاماردانى حه‌شدى شه‌عبى له‌سه‌ڵاحه‌دین له‌به‌رده‌م هه‌موو عێراقییه‌كان سوێندم خوارد كه‌خوێنى ئه‌م قوربانیانه‌ به‌فیرۆ ناچێت،ونرخه‌كه‌یش ته‌نها سه‌ركرده‌یه‌كى ئێره‌ وئه‌وێ نابێت،به‌ڵكو سه‌رى ئه‌م گروپه‌ تاوانكاره‌ ته‌كفیرییه‌".
    به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، كازمی ئاماژه‌شیداوه‌ كه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منیی و هه‌واڵگریی و سه‌ربازییه‌كان له‌ به‌دواداچوون و گه‌ڕان به‌دوای تاوانباره‌ وئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵیدابوون له‌پلان داڕشتن وئه‌نجامده‌ران وتێوه‌گلاوان به‌ڕشتنى خوێنى ڕۆڵه‌كانمان  درێغییان نه‌كردووه".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"كاتێك كاتژمێرى سفر بوو بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ دوو روكعه‌تى نوێژم كرد سوپاس وستایش بۆ خوا وفه‌رمانى هێرشه‌كه‌م دا وسوپاس بۆ خوا ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى سه‌رانى رێكخراوه‌كه‌ بوو".
    كازمى له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا وتى"په‌یامى من وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكار وفه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌عێراقى مه‌زندا:خوێنى عێراقى به‌نرخه‌ وئه‌و كه‌سانه‌ى تێوه‌گلاون به‌خوێنى عێراقییه‌كان به‌سزاى ڕه‌واى خویان ده‌گه‌ن ئه‌مه‌یش ته‌نها شه‌هیدانى ته‌یه‌ڕان وسه‌ڵاحه‌دین ناگرێته‌وه‌ به‌ڵكو هه‌موو شه‌هیدانى عێراق له‌نێویشیاندا شه‌هیدان تشرین".
     وتیشى"خوێنى خۆى یان هه‌ر به‌رپرسێكى عێراقى له‌خوێنى چاى فرۆشه‌كه‌ یان عه‌لى یان عومه‌ر وحسێن له‌گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕان به‌نرختر نییه‌،وهه‌روه‌ها له‌خوێنى شه‌هیدانى حه‌شدى شه‌عبى له‌سه‌ڵاحه‌دین یان شه‌هیدانى عێراق له‌گۆڕه‌پانى ته‌حریر یان حه‌بوبى یان به‌سڕه‌ به‌نرختر نییه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نامێنێت به‌ڵام خوێنى هه‌ر ده‌مێنێت،بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌كى تر خوێن هه‌ر ده‌مێنێت".
    كازمی وتوشیه‌تی: با ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌ سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی ئابوورییان هه‌ست و سۆزی هاووڵاتیان به‌كاربهێنن و موزایه‌ده‌ بكه‌ن، با كۆتایی به‌و كارانه‌یان بهێنن"،وتیشى"كه‌سانێك هه‌ن خوێنى شه‌هیدانى عێراقیان قۆرخكرد وبوونه‌ كاربه‌ده‌ست وخاوه‌ن ملیاره‌ها پاره‌ وته‌لار وئۆتۆمبێل ده‌كڕن،وبه‌خوێنى شه‌هیدانى عێراق هه‌ردوولا داعش وله‌یاسا ده‌رچووه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندبوون،هه‌ردوولا خوێنه‌كان قۆرخده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى سامان ومافه‌كانتان".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"وشه‌ى شه‌هید ساڵانێكى دوور ودرێژه‌ یاوه‌رى عێراقییه‌كان ده‌كات،ته‌نانه‌ت گه‌یشتووینه‌ته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ى شه‌هیده‌كان ریزبه‌ند ده‌كه‌ین ،بۆ نموونه‌ شه‌هیدانى جه‌نگى سه‌دام،وشه‌هیدانى به‌رگرى دژى سه‌دام،وشه‌هیدانى ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان،وشه‌هیدانى خۆپیشاندانه‌كان هه‌ن،ئیتر به‌سه‌..ده‌بێت خوێنی به‌ناهه‌ق رژاوی هه‌موو هاووڵاتییه‌كی عیراقیی به‌شه‌هید ئه‌ژمار بكرێت و هه‌مان مافیان بدرێتێ، له‌و پێناوه‌شدا، یاسایه‌كمان پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردوووه‌ و ئومێده‌وارن په‌سه‌ند بكرێت،شه‌رمه‌ خوێنى عێراقى ریزبه‌ند بكه‌ین خوێن هه‌ر خوێنى عێراقییه‌ ،وبه‌رپرسیارێتییه‌كى گه‌وره‌ى ئه‌خلاقى ده‌خاته‌ ئه‌ستۆمان".  
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"داعش وئه‌و كه‌سانه‌ى لایه‌نگیرییان كردووه‌،له‌نێوان ئێمه‌ وئه‌وان خوێنى عێراقییه‌كان هه‌یه‌،وله‌یاسا ده‌رچووه‌كانیش له‌نێوان ئێمه‌ وئه‌وان خوێنى عێراقییه‌كان هه‌یه‌ ،هه‌مووى یه‌ك خوێنه‌".
    كازمى له‌كۆتایی قسه‌كانى وتی"سه‌ره‌خۆى له‌ئێوه‌ وله‌خۆم ده‌كه‌م،وله‌پێش ئه‌وه‌ ڕاده‌وستم بۆ ئه‌وه‌ى پێتان بڵێم خوێنى عێراقى به‌واتاى ده‌وڵه‌ته‌،وئه‌گه‌ر له‌دواى ڕشتنى ئه‌م هه‌موو خوێنه‌ نه‌گه‌ینه‌ دروستكردنى دوڵه‌ت ئه‌وه‌ى مێژوو نه‌فره‌تمان لێده‌كات،ده‌وڵه‌ت خاوه‌ن خوێنى ئێوه‌ ومن وخوێنى هه‌موو عێراقییه‌كانه‌،ده‌بێت هه‌موومان ده‌وڵه‌تێكى به‌هێز وسه‌ربه‌ست وبه‌توانا بۆ عێراق دروستبكه‌ین ،ته‌نها ئه‌و كاته‌ تۆڵه‌ى خوێنى پیرۆزى عێراقییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌له‌پێناو ده‌وڵه‌ت رژا".