بهغدا-اهع
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی كانوونی دووەم، رایگەیاند: زیاتر لە 12 ملیۆن كارتی بایۆمتیری بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش كراوە.
لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا كهئاژانسى ههواڵى عێراقى ئامادهى بوو ، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان راشیگەیاند: ژمارەی كارتی بایۆمتیری كە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش كراوە گەیشتۆتە زیاتر لە 12ملیۆن كارت.
راشیگەیاند: بەهەمائەنگی لەگەڵ دامودەزگاكانی دەوڵەت لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنی پێشوەخت، ماوەی تۆماركردنیش بۆ ئەو قەوارە سیاسییانە درێژكرایەوە كە بەنیازی پێكهێنانی هاوپەیمانێتی سیاسین.
لەراگەیەنراوەكەدا كۆمسیۆن راشیگەیاندووە: دەرگایان واڵایە بۆ هەر پرسیارو روونكردنەوەیەك سەبارەت بەئامادەكارییەكانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
لە راگەیەنراوەكەدا پێداگری لەسەر رۆڵی دەزگاكانی راگەیاندن كراوە لەپشتیوانیكردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن، جەختیش دەكاتەوە كە هەڵبژاردنەكان لەم دۆخەی ئێستادا بە ئاڵنگارییەكی گەورەیە دادەنرێت.
ئاماژەشیداوە: ژمارەی تیمە گەڕۆكەكان زیادكراون و سەردانی هاووڵاتیان و دامودەزگاكانی حكومەت و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەكەن.
لای خۆیەوە، جینین بلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعیراق جەختیكردەوە: تاكو ئەم كاتەش نەتەوە یەكگرتووەكان بەردەوام بووە لەسەر هاوكاریكردنی هونەری كۆمسیۆن، بەڵام ئەوان نابنە جێگرەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان.
بلاسخارت جەختیشی كردوەتەوە: رۆڵی ئەوان لەهەڵبژاردنەكان سەرپەرشتیكردن و چاودێریكردنە، ئاماژەشیدا: لەزۆربەی وڵاتان چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنەكان دەكرێت كە ئامانج لێی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە بەشێوەیەكی پاك و بێگەرد.
نێردەی تایبەتی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان راشیگەیاند: تا ئێستا ئەنجومەنی ئاسایش هیچ بڕیارێكی لەبارەی بەشداریكردن لەهەڵبژاردنەكاندا نەداوە.