سەرۆک بەرهەم: پێویستە جەنگی تیرۆر و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش بەردەوامبێت

ئەمنی
  • 28-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    سەرۆک کۆمار و  لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەکۆبونەوەیەکدا دواین گۆرانکارییە ئەمنییەکانی وڵات تاوتوێ دەکەن و جەخت لەگرنگی بەردەوامبونی جەنگ دژ بە تیرۆر و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش دەکەنەوە.
    سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لةرِاطةيةندراويَكدا كةدةستى ئاذانسى هةوالَى عيَراقى(اةع)كةوتووة،بڵاویکردەوە، د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار محەمەد رەزا حەیدەر و سەبارەت بە دواین گۆرانکارییە ئەمنییەکانی وڵات گفتوگۆکرا.
    لە دیدارەکەدا باس لە کارە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە کراوە کە چەند ناوچەیەکی کردوەتە ئامانج، بۆ ئەو مەبەستەش دوپاتکرایەوە لە گرنگی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیان.
    له دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردوەتەوە لەگرنگی درێژەدان جەنگ دژ بە تیرۆر، چونکە تاوەکو ئێستا هەڕەشەی جددییە بۆ سەر سەقامگیری وڵات و سەلامەتی هاوڵاتیان، هەروەها بەگرنگییەوە باسی لە بەهێزکردنی توانای دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان کرد بۆ بەگژداچونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان و راوەدونان و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش کە ھەوڵ دەدات ئارامی ھەندێک ناوچە تێکبدات.
    سەرۆک کۆمار دوپاتیکردوەتەوە لەسەر پێویستی روبەڕوبونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و گرنگی پرکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان تاوەکو ھیچ دەرفەتێک نەمێنێتەوە بۆ گەڕانەوەی تیرۆر و هەڕەشەکردن لە ئاسایشی هاوڵاتیانی سڤیل و دروستکردنی دوبەرەکی لە نێوان پێکھاتەکان.