هاوپه‌یمانى سائیرون:هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو ئه‌نجام نادرێت

  • 18-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    هاوپه‌یمانى سائیرون به‌دوورى زانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو ئه‌نجامبدرێت.
    به‌در زه‌یادى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون له‌میان به‌شداریكردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقییه‌ كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران وفراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان وكۆمسیۆن هه‌ڵویستى كۆتایی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریكرد،وتیشى"كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان داواى چوار مانگى دیكه‌ كرد بۆ ته‌واوكردنى ئاماده‌كارییه‌كانى".
    وتیشى"هاوپه‌یمانى سائیرون له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌ له‌مانگى حوزه‌یران"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"كۆمسیۆن خۆى خاوه‌ن بڕیارى كۆتاییه‌ له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌مانگى تیشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو ئه‌نجام نادرێت"،ئه‌وه‌یشى وت هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت له‌دواى ته‌واوبوونى ئه‌م خوله‌ى ئێستاى په‌رله‌مان.