ئه‌عره‌جى بۆ تۆله‌ر بریارى گه‌نجێنه‌ى ئه‌مریكى به‌رامبه‌ر به‌ فه‌یاز ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌

  • 11-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا دژ به‌ فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.
     
    نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی،له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عیچراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" قاسم ئه‌عره‌جی له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ ماتیۆ تۆله‌ر كۆبوه‌وه‌ و له‌دیدارێكدا باس له‌ دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ كرا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن به‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردو وڵات تاوتوێكران".
     
    ئه‌عره‌جی له‌و دیداره‌دا بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكای دژ به‌ فالح فه‌یاز ره‌تكردوه‌ته‌وه‌ و راشیگه‌یاندوه‌، "ده‌مانه‌وێت عێراق خاڵی كۆبونه‌وه‌ بێت، چونكه‌ ده‌توانێت ئه‌م ڕۆڵه‌ بگێڕێت ، پێویسته‌ هه‌مولایه‌ك درك به‌وه‌ بكه‌ن كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق له‌سه‌روی هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كه‌وه‌یه‌".
    هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌"باڵیۆزی ئه‌مریكا پشتیوانی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ده‌ربڕیوه‌ و ئاشكراشیكردوه‌، پێویسته‌ گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بڕیاره‌ هه‌ڵه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ كه‌سایه‌تییه‌كی حكومی راست بكاته‌وه‌، چونكه‌ راست نیه‌ فالح فه‌یاز بخرێته‌ لیستی سزاكانه‌وه‌".
    هه‌روه‌ها رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی شه‌نگال و دۆسیه‌ی كه‌مپی هۆلی سنوری عێراق و سوریا و به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگیه‌كان بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعش تاوتوێكرا.