به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه،له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێم جه‌ختیانكرده‌وه له لەسەر دادپەروەری لەدابەشکردنی داهات.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" حه‌لبوسى پێشوازی كرد لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی رۆژ نوری شاوەیس.
لە میانی دیدارەکە گفتوگۆ کرا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی وڵات و پەیوەندییەکانی نێوان ناوەند و هەرێم و هەڵبژاردنی پێشوەختە.
هەروه‌ها تاوتوێی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 کرا لەگەڵ گرنگی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و تەئکید کرایەوە لەسەر دادپەروەری لەدابەشکردنی داهات بەسەر رۆڵەکانی گەلی عێراق بەجۆرێک دەستور دادوەربێت بۆ هەموو لایەک.
به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه باس له‌وه‌كراوه له دانیشتنه‌كه "تاوتوێی رەخساندنی کەشێکی لەبار کرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و گرنگی دەرکردنی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی لە قۆناغی داهاتوودا".