په‌رله‌مان پشتیوانی لێبڕینى مووچه‌ى پله‌ى تایبه‌ت وباڵاكان ده‌كات وده‌ستكاریكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

  • 30-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-فیله‌یه‌ح عوبه‌یدى

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،گۆڕانكارى گه‌وره‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو ڕووده‌دات
    حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو له‌لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت وله‌دواى ئه‌وه‌ى له‌ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نه‌كه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"گۆڕانكارى زۆر گه‌وره‌ له‌سه‌ر بوودجه‌دا ڕووده‌دات،چونكه‌ ده‌ستكارى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت".
    ئاماژه‌یشیدا"ڕێكاره‌كانى گه‌شه‌پێدانى ئابوورى به‌لێبڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نییه‌،چونكه‌ سامانى وڵات به‌فیرۆده‌درێت وگه‌نده‌ڵى زۆر له‌وه‌زاره‌ته‌كان هه‌یه‌".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"په‌رله‌مان پشتگیرى لێبڕینى مووچه‌ وده‌رماڵه‌كانى پله‌ باڵاكان له‌وه‌زیره‌كان وئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات،به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیرى لێبڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت ناكات".
    حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مان دوێنێ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى ساڵى 2021 گه‌یشتۆته‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.