به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه ئه‌و باجه‌ى به‌سه‌ر موچه‌ى گشتى فه‌رمانبه‌راندا سه‌پێندراوه له میان بودجه‌ى گشتى ساڵى داهاتوو زیاده به‌ده‌ره.
ناجى سعێدى ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى بودجه دواكه‌وت له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى یاساى كارگێرى داراییه كه ده‌بێت له ناوه‌ڕاستى مانگى تشرینى دووه‌م ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" ئه‌و باجه‌ى به‌سه‌ر موچه‌ى گشتى فه‌رمانبه‌راندا سه‌پێندراوه دواى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى دۆلار بۆ 145 هه‌زار بۆ هه‌ر 100 دۆلار،ئه‌مه‌ش بارگرانیه بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران".
وتیشى"لیژنه‌ى دارایى ڕاو بۆچونی دیكه‌ى ده‌بێت له میان تاوتوێى كردنى ڕه‌شنوسى یاساى بودجه و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م و ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه،رونیكرده‌وه لیژنه‌كه خوێندنه‌وه بۆ دووباره دروستكردنى هویكه‌لیه‌تى بودجه‌ى گشتى ده‌كرێت و پشت به‌و ڕه‌شنوسه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نابه‌سترێت كه نێردراوه".
سعێدى باسی له‌وه‌كرد" ده‌توانرێت بڕگه‌ى دیكه زیاد بكرێت بۆ بودجه له‌میانیان پرسى گرێ به‌ست و كرێى رۆژانه و شایسته داراییه‌كانیان و پرسى پله‌كانى دامه‌زراندن و ڕه‌شكردن و دامه‌زراندن".