بەغدا_اەع
محەمەد حەلبوسی،سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ئەمڕۆ سێشەممە،پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە بەبۆنەی کۆچی دوایی پەرلەمانتار حسێن زوهێری.
حەلبوسی لە بەیانامەیەک کە دەستی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی برا و هاورێ و پەرلەمانتار " حسێن زهیری" مان پێگەیشت بەهۆی فایرۆسی کۆرۆناوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین و لە خوای گەورە داواکارین سەبروری کەسوکار و دۆستانی بدات و بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادی بکات.