به‌غدا-اه‌ع
عه‌بدولحسێن هینداوى ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند،ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته وبێگه‌رد وئازاد ئامانجێكى سه‌ره‌كى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانه،وپه‌سه‌ندكردنى یاساى نوێى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار به‌هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى ویهكلاكهرهوه ناوبرد به‌ئاڕاسته‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو له‌واده‌ى خۆیدا.
هینداوى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌سته‌به‌ركردنى گره‌نتییه كردارییه‌كان بۆ به‌جێ گه‌یاندنى خاوێنى وپێگهردى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو ئه‌ركێكى سه‌ره‌كى قۆناغى داهاتووه،كه‌ده‌بێت هه‌موو ئه‌ركه نیشتیمانییه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه بن ئه‌مه‌یش به‌رپرسیارێتى كۆمسیۆن وحكومه‌ت ودادگایه،له‌گه‌ڵ پێویستى چاودێریكردنى به‌شێوازێكى كارا له‌لایه‌ن گه‌لى عێراق وكۆمهڵگاى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه"،جهتیشیكردهوه له‌سه‌ر"گرنگى سه‌پاندنى سزاى توند بۆ سه‌ر هه‌ر پێشێلكارییه‌كى پێگهردى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌ر پاڵێوراوێك وله‌هه‌ر لایه‌نێكیش بێت".
دووپاتیشیكرده‌وه"متمانه‌یه‌كى ته‌واو هه‌یه به‌تواناى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له‌م ئه‌ركه سه‌ركه‌وتوو بێت به‌یارمه‌تى شاره‌زایانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وپشتیوانیكردنى حكومه‌ت وگه‌لى عێراق به‌گشتى"،ئاماژه‌یشى دا"ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى تۆمارى بایۆمه‌ترى وبنیاتنانى تواناى ته‌كنیكى له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه له دواییه‌دا به‌خێرایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
هینداوى وتیشى"بایه‌خێكى به‌رچاو وفراوان هه‌یه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌تایبه‌ت یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌پاڵپشتى كردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو له‌ڕووى ماددى ومهعنهوییهوه له‌نێویشیاندا به‌شداریكردن له‌چاودێریكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان"،پێشوازیشى "له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى نوێى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى یاسادانانه‌وه كرد".
جه‌ختیشیكرده‌وه"له‌گرنگى په‌له‌كردن له‌كۆتایی هێنان لهههمواركردنهوهى یاساى دادگاى فیدڕاڵى ویاساكانى دیكه په‌یوه‌ست بهههڵبژاردنهكانهوه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه".