به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،حكومه‌تى عێراقى خوازیارى كاركردنه له‌گه‌ڵ میسر وپته‌وكردنى هاریكارییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات ،ئاماژه‌یشى دا حكومه‌تى عێراقى بایه‌خێكى زۆر به‌لیژنه‌ى هاوبه‌شى عێراقى میسرى وئوردنى ده‌دات.
كازمى له‌كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ مسته‌فا مه‌دبوولى هاوتا میسرییه‌كه‌ى له‌وتاره‌كه‌یدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"خۆشحاڵین به‌دیدارى مسته‌فا مه‌دبوولى سه‌رۆك وه‌زیران میسر،وپه‌یوه‌ندییه‌كى مێژوویی عێراق ومیسر به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه"،ڕوونیشیكرده‌وه"حكومه‌تى عێراقى بایه‌خێكى زۆر ده‌دات به‌لیژنه‌ى هاوبه‌شى عێراقى ومیسرى وئوردنى ".
وتیشى"عێراق خوازیارى كاركردنه به‌خێرایی له‌گه‌ڵ میسر وپته‌وكردنى هاریكارییه‌كان بۆ خزمه‌تكردنى هه‌ردوو وڵاتمان".
لاى خۆیه‌وه مسته‌فا مه‌دبوولى سه‌رۆك وه‌زیران میسر پیرۆزبایی له‌گه‌لى عێراق كرد به‌بۆنه‌ى یادى مه‌ولوودى پیرۆز"،ڕوونیشیكرده‌وه"خۆشحاڵین به‌واژۆكردنى یاداشتنامه‌كان وهیوادارین بكرێن به‌پرۆژه".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"نه‌خشه‌یه‌كى زه‌مه‌نى دیاریكراو داده‌نرێت بۆ كاراكردنه‌وه‌ى یاداشتنامه واژۆكراوه‌كانى نێوان عێراق ومیسر"،ڕوونیشیكرده‌وه"ژماره‌یه‌ك یاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ عێراق واژۆكراوه".
ئاماژه‌یشى دا"عێراق ومیسر ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌كاراكردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك پرۆژه كه‌له‌لایه‌ن شاره‌زایی میسرییه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێن،هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر پرسى ئاسایشى ئاوى نێوان هه‌ردوو وڵات"،دووپاتیشیكرده‌وه"چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك جێ به‌جێ ده‌كه‌ین بۆ به‌جێ گه‌یاندنى خۆشگوزه‌رانى هه‌ردوو گه‌لى عێراقى ومیسرى".
ڕوونیشیكرده‌وه"شه‌قامى میسرى خۆشحاڵه به‌سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ عێراق".