به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،له‌گه‌ڵ ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى بابه‌تى خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان،وگرنگى دادگاییكردنى بكووژانى خۆپیشانده‌ران وهێزه ئه‌منییه‌كان وسزادانى بانده تاوانكارییه‌كانى تاوتوێ كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ئه‌عڕه‌جى سه‌ردانى باره‌گاى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى كردووه،له‌پێناو هه‌ماهه‌نگكردنى دیدگاكانى ئه‌ركى ئه‌منى وپشتیوانیكردنى ده‌زگاكه له‌ئه‌ركى نیشتیمانییدا".
وتیشى"بابه‌تى خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان وگرنگى دادگاییكردنى بكووژه‌كانى خۆپیشانده‌ران وهێزه ئه‌منییه‌كان وسزادانى بانده تاوانكارییه‌كان به‌پێى یاسا تاوتوێكراون".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"ئه‌عڕه‌جى ستایشى ئه‌ركى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى كردووه له‌پاراستنى ئاسایشى هاوڵاتیان وپارێزگاریكردن له‌موڵك وماڵى گشتى وتایبه‌تدا"،جه‌ختیشیكرده‌وه له"گرنگى جێ به‌جێ كردنى بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتیمانى په‌یوه‌ست به‌لایه‌نى ئه‌منى ،كه‌په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆى به‌ئاسایشى هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه".