وه‌زاره‌تى ناوخۆ: پرۆسه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ناكۆكییان تێدایه‌

ئەمنی
  • 5-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

     
    و:سۆما جاف
     
    وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،پرۆسه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌گرێته‌ كه‌ناكۆكى خێڵه‌گه‌رى تیایدا ڕووده‌دات.
    لیوا خالید محه‌ننا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پرۆسه‌كانى ئه‌منییه‌كانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌نها له‌به‌غدا وبه‌سڕه‌ نییه‌،به‌ڵكو سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ناكۆكییان تێدایه‌".
    محه‌ننا وتیشى"به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كاروبارى خێڵه‌كان له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ كارده‌كات بۆ هاندانى خێڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بكه‌ن،ودروستكردنى لیژنه‌ى سه‌ركرده‌ى خێڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌ خێڵه‌گه‌رییه‌كان،كه‌له‌نێوانیاندا ڕووده‌دات بۆ نه‌هێشتنى ململانێییه‌كان ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌ به‌رپرسیارێتى چاودێریكردنى قۆرخكردنى ڕێكارى خێڵه‌گه‌رى له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه‌ ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ".
    هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،پرۆسه‌یه‌كى پشكنین وگه‌ڕان به‌دواى چه‌ك وداواكراوه‌كان  له‌دوو ناوچه‌ى به‌غدا ئه‌نجامدا.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"پێشهاتێكى ئه‌منى مه‌ترسیدار له‌ناوچه‌ى مه‌عاملى ڕۆژهه‌ڵاتى به‌غدا ڕوویدا كه‌تیایدا چه‌كى سووك ومامناوه‌ند له‌ناكۆكییه‌كى ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌كارهێنرا ،وبووه‌ هۆى گیانله‌ده‌ستدانى هاوڵاتیانى بێ تاوان به‌بێ هیچ ڕێزگرتنێك له‌ئاسایش وهه‌ستى هاوڵاتیان ،ئه‌مه‌یش ترس وتۆقاندنى له‌نێو خێزانه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ دروستكرد".