به‌غدا-اه‌ع
و: سۆما جاف
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،شه‌ممه‌ى داهاتوو دانیشتنه ئاساییه‌كانى له‌وه‌رزى نوێى یاسادانان ده‌ستپێده‌كات بۆ خوێندنه‌وه وده‌نگدان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك یاسا.
به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وكارنامه‌ى دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو له‌خۆگرتووه بۆ تاوتوێكردنى ژماره‌ى یاساى گرنگ كه‌به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌م:ڕاپۆرتی لیژنه‌ى یاسایی له‌باره‌ى فره بازنه‌یی یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
دووه‌م:خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى دادگاى فیدڕاڵى ژماره(30)ى ساڵى 2005.(لیژنه‌ى یاسایی).(4 مادده).(پرۆژه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار).
سێیه‌م:خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاساى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ووه‌زاره‌ته‌كان. (لیژنه‌ى یاسایی)
چواره‌م: ڕاپۆرت وتاوتوێكردنى(خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م)بۆ پێِشنیارى یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ یاساى داواكارى گشتى ژماره(49)ى ساڵى 2017.(لیژنه‌ى یاسایی).(9 مادده)
پێنجه‌م:ڕاپۆرت وتاوتوێكردنى (خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م)بۆ پێشنیارى یاساى یه‌كسانكردنه‌وه‌ى بڕوانامه وپله زانستییه‌كان.(لیژنه‌ى یاسایی،لیژنه‌ى خوێندنى باڵاوتوێژینه‌وه‌ى زانستى).
شه‌شه‌م: گفتوگۆى گشتى (15 خوله‌ك)