وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌:له‌ روی بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ ژاپۆن هاوبه‌شێكی گرنگی عێراقه‌

  • 3-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، رایگه‌یاند، له‌ روی بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ ژاپۆن هاوبه‌شێكی گرنگی عێراقه‌ و فراوانكردنی هاوكاری ژاپۆن له‌روی پشتیوانیكردنی بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كاندا گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌، " له‌دیدارێكی نێوان فوئاد حسێن له‌گه‌ڵ ناوفۆمی هاشیمۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن له‌ به‌غدا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌ دوقۆڵیه‌كانی ستراتیژیه‌ مێژوییه‌كانی نێوان به‌غدا و تۆكیۆ كراوه‌".
    فوئاد حسێن، ژاپۆنی وه‌ك هاوبه‌شێكی گرنگی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ناوبردوه‌ و رایگیاندوه‌، فراوانكردنی هاوكاری ژاپۆن له‌روی پشتیوانیكردنی بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كاندا گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌.
    فوئاد حسێن باسی له‌وه‌شكردوه‌، پێزانینی هه‌یه‌ بۆ هه‌وڵه‌كانی باڵیۆزی ژاپۆن له‌ عێراق له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات كه‌ ئه‌ركه‌كه‌ی به‌كۆتا گه‌یشتوه‌.
    هاوکات باڵیۆزی ژاپۆن جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، ئامانجی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ دورخستنه‌وه‌ی عێراقه‌ له‌ ململانێ ده‌ره‌كیه‌كان.