بهغدا-اهع
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاردرا سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن تا سەرەتای مانگی (ئۆکتۆبەر/10) بە داخراوی بمێننەوە، بەڵام خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 27-9-2020 دەستپێدەکات.
بهپێى ڕاگهیهندراوێك كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و بە بەشداریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبوەوە و کە تایبەت بو بە تاوتوێ کردنی بژاردەکانی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن 2020-2021 لە ناوەند و دامەزراوەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ھەرێمی کوردستان
بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوە، لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، هەر یەک لە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە و عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە جیاتی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاپۆرتێکی بەرفراوانیان دەربارەی چۆنێتی و ئەگەر و بژاردەکانی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن خستەڕو، بە لەبەرچاوگرتنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕینماییە تەندروستییەکان.
دواتر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتێکی هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئامارەکانی پەتای کۆرۆنا و پێشھات و ئەگەرەکان خستەڕو.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، دوای تاوتوێ کردنی هەمو ئەگەرەکان و بە هۆی بەردەوامیی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و لە پێناوی بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن و فێرکردن و پاراستنی بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان و لەسەر پێشنیاری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا وەرزی یەکەمی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 بە شێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەستپێبکات ( جگە لە قۆناغی دوازدەی ئامادەیی)
ئەوەش خراوەتەڕو، وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیش ڕاسپێردراوە لە چوارچێوەی دەسەڵاتی خۆیان ڕێنمایی و ئامادەکاریی پێویست بکەن بۆ ڕاگەیاندنی رۆژژمێری وەرزی یەکەمی خوێندن لە گشت ناوەندەکانی خوێندن و دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بە شێوەی ئەلیکترۆنی.